تایبه‌تمه‌ندییه‌جوگرافیایه‌کانی ناوچه
که‌ش و هه‌وای
ناوچه‌کانی زه‌هاو، قه‌سری شیرین، سومار، نه‌فت شا و، ناوچه سنوورییه‌کان
گه‌رم و به‌رزایی ئه‌م ناوچانه زۆر نیه. نزیک به 300 میتر له ده‌ریاوه
به‌رزه. له ژێر کاریگه‌ری که‌ش و هه‌وای گه‌رمی عه‌ربستاندایه. له‌م
ناوچه‌یه‌دا له هاوین دا بایه‌کی گه‌رم هه‌یه که به سام یا سه‌ون
ناسراوه و زۆر گه‌رمه. ئه‌م ناوچه هاوینان گه‌رم و، زستانێکی
مامناوه‌ندی هه‌یه. بارانی که‌م لێ ده‌بارێ. پله‌ی گه‌رمای له هاوین
له نێوان 40 و 45دایه و زستانان ناگاته ژێر سیفر. به‌شی پاتاق و
قه‌ڵاشایین پله‌ی گه‌رما ناوه‌نجیه.
ده‌شتی زه‌هاو ده‌که‌وێته
نێوان به‌رزاییه‌کانی پاتاق و خوسره‌وی، پانایه‌که‌ی له نێوان 20 تا
70 کیلۆمیره. رووبه‌ری ده‌شتی زه‌هاو 16800هیکتاره. ده‌شتی زه‌هاو پڕ
پیت و به‌ره‌که‌ته. زۆربه‌ی زه‌ویه کشتوکاڵیه‌کانی ده‌یمن و، زه‌وی
ئاویشی هه‌یه. تا کوو ئێستا له رووبار و سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی به
شێوه‌ی زانستی بۆ ئاویاری کردنی زه‌وییه‌کان که‌ڵک وه‌ر نه‌گیراوه.
زه‌هاو ناوچه‌یه‌کی
پڕ له هه‌ورازو نشێوه و له دوو به‌شی شاخاوی و ده‌شتایی پێکهاتووه.
چه‌ندین شاخی لێ هه‌ڵکه‌وتووه‌و ته‌پۆڵکه‌شی لێیه.
ته‌نگه‌ی پاتاق
که به سه‌ر ده‌شتایه‌کانی زه‌هاودا زاڵه و، له باکووره‌وه تا به‌مۆ
و له باشووره‌وه تا مێهران ده‌ڕوانێ. ئه‌م ناوچه‌یه ده‌توانێ لایه‌نی
باشی نیزامی هه‌بێ له‌وانه: له سه‌ر تا سه‌ری سنوور به سه‌ر ده‌شتایه‌کانی
دوو ئاواندا(به‌ینه‌ل نه‌هره‌ین) زاڵه، تایبه‌تمه‌نده‌ی باشی بۆ هێرش
و چوونه ناوه‌وه‌ی خاکی عێراق هه‌یه. یه‌کێ دیکه له باشیه‌کانی
بوونی زه‌نجیره به‌ربه‌ندی کوێستانی پشت سه‌ر یه‌که.
گرینگ‌ترین خه‌ته
نفووزیه‌کانی ناوچه، خه‌تی نفووزی شائاباد کرن، قه‌سری شیرین، خوسره‌وی
و خه‌تی سه‌رپێڵ زه‌هاو، ته‌په‌ڕه‌ش، باویسییه. یه‌که‌م شوێنی به‌رگری
سه‌نگه‌ری پاتاقه که له به‌رزاییه‌کانی به‌مۆ، تیله‌کۆ، ئاسنگه‌ران،
ئاخ داخ و باخچه پێک دێ. ئه‌م به‌رزاییه‌نه به سه‌ر سیروان و دیجله
دا زاڵه. ئه‌م به‌رزایانه ده‌توانرێ به هێزێکی که‌میشه‌وه به‌رگری
لێ بکرێ.
قه‌لاجه که له
باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رپێڵی زه‌هاوه‌وه ده‌ست پێده‌کات و، به شێوه‌ی
که‌وانی به‌ره‌و باشووری رۆژئاوای کرماشان درێژه‌ی هه‌یه. خاڵی گرینگی
ئه‌م زه‌نجیره کێوه مله‌ی قه‌لاجه‌یه. ئه‌گه‌ر خه‌تی خوسره‌وی کرن و
کرماشان بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ئه‌م مله بۆ به‌رگری گرینگییه‌کی
تایبه‌تی هه‌یه.