جوگرافیای
ئێستای زه‌هاو
ئه‌م شاره ئه‌مڕۆ
به سه‌رپێڵی زه‌هاو ناسراوه. به گوێره‌ی جوگرافیای کۆنی ئه‌م هه‌رێمه،
سنووری جوگرافی زۆر به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه. رووبه‌ره‌که‌ی ته‌نیا
1/1251 کیلۆمیتری چوار گۆشه‌یه. له 140 کیلۆمیری رۆژئاوای کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه.
له لای باکووره‌وه له گه‌ڵ ناوچه‌کانی جوانڕۆ، له رۆژهه‌ڵاته‌وه
له گه‌ڵ کرنی رۆژئاوا، له باشووره‌وه له گه‌ڵ گێلانی رۆژئاوا و،
له رۆژئاواشه‌وه له گه‌ڵ قه‌سری شیرین و له باکووری رۆژئاواش له
گه‌ڵ عێراقدا هاوپه‌ڕه‌یه.
زه‌هاو تا راده‌یه‌ک
که‌شو هه‌وای گه‌رمه و، 550 میتر له ده‌ریاوه به‌رزه. ماوه‌ی هه‌وایی
له گه‌ڵ تاران‌دا 513 کیلۆمیتری هه‌واییه.
هێندێک پێوانه‌ی
ماوه‌ی نێوان ناوچه جیا جیاکان که، گه‌ڕۆکی ئینگلیزی ریچ روونی کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م پێوانه هی سه‌رده‌می 1820ه که، ناوبراو به کوردستان دا
سه‌فه‌ری کردووه. ئه‌و ده‌م ئه‌و ماوه‌یه به پێ یا چاره‌وا پێوراوه.
له بانیخێلانه‌وه
بۆ زه‌هاو 3 کاتژمێر رێگایه. له زه‌هاو بۆ( پیشه‌ئوو) ئه‌م ناوه زۆر
روون نیه به‌س ره‌نگه پشتکۆ بی.3 کاتژمێر، بۆ سوورێرزه 3 کاتژمێر،
بۆ کرن 3 کاتژمێر.. ئه‌و رێگایه‌ی که له سلێمانیه‌وه بۆ کرماشان به
ڕێگای هه‌ڵه‌بجه، ده‌شتیوڕ"ده‌شتی ئوور" ده‌شته‌لێڵ، ده‌شت مرده و
زمکان دا تێده‌په‌ڕێ پێی ده‌ڵێن رێگای ناوه راست و، زه‌هاویش رێگای
خواروو. هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: جگه له‌مه رێگایه‌کی دیکه‌ش بۆ کرماشان
هه‌یه که له رێگای دامێنه‌وه ماوه‌ی دوو کاتژمێر و نیوێک، له‌م به‌ره‌وه
لا ئه‌کاته‌وه بۆ زه‌هاو و، ده‌شت مرده و به بزمیراوادا که، هاوینه
هه‌وار یا له‌وه‌ڕگه‌ی زه‌هاوه ره‌د ده‌بێ.
له ئه‌حمه‌د
کولوان له ناوچه‌ی قه‌زڵجه، بۆ زه‌هاو 10 کاتژمێره. ئه‌م زانیاریانه
له خه‌ڵکی ئه‌حمه‌د کولوانه‌وه وه‌رگیراوه.
شارستانی
سه‌رپێڵی زه‌هاو له بانه‌مه‌ڕی 1370هه‌تاوی 1991ی زایینی، به‌شێکی به
ناوی ناوه‌ند هه‌بووه که، سه‌رپێڵی زه‌هاو ناوه‌ندی ئیداری بووه. ئه‌م
شاره له حه‌فت دێستان پێکهاتووه که ئه‌مانه‌ن: قه‌ڵا شایین، ده‌شتی
زه‌هاو، پشت ته‌نگی زه‌هاو، سه‌رقه‌ڵا، جه‌یران، بشێوه و پاتاق .
شایانی وتنه که
له‌م ساڵانه‌ی دواییه به تێکۆشانی نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئیسلامی مسته‌فا
موحه‌مه‌دی باوه‌جانی، سه‌رقه‌ڵا و جه‌یران له زه‌هاو دابڕان و به
سولاسی باوه‌جانیه‌وه لێکێنراون. رووبه‌ری ده‌شتی سه‌رقه‌ڵا 4600 هیکتاره
له سه‌رپێڵی
زه‌هاو تا ساڵی 1319- 1320 قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌بووه. له‌م ساڵه‌دا
قوتابخانه‌یه‌کی شه‌ش پۆلی بۆ کوڕان تێی دا دروست کراوه.