جوگرافیای
کۆنی زه‌هاو
زه‌هاو یه‌كێ
له ناوچه ئاوه‌دانه‌کانی سه‌رده‌می کۆن بووه که، له بواری سیاسی،
بازه‌رگانی و چه‌کداریدا، ناوچه‌یه‌کی ئیستراتیژی بووه‌و، له مێژودا
به تایبه‌تی بواری ئابووری و نیزامی گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو.
دیاری کردنی سنووری جوگرافیای ناوچه‌یه‌ک که خاوه‌نی زیاتر له 5 هه‌زار
ساڵ شارستانیه‌ت بێ، کارێکی ئاسان نییه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
هه‌ر ده‌م له هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر یه‌کتر بوونه و، سنووره‌کان به
سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتنی هه‌ر لایه‌ک ئاڵ‌وگۆڕیان به سه‌ردا هاتووه.
یه‌که‌م جار ناوی
زه‌هاو له سه‌رده‌می لوولووه‌کاندا، وه‌ک ناوه‌ند یا سنووری ده‌سه‌ڵاتداری
باسی لێوه کراوه که، به زاب، یا هالمان له به‌ڵگه ئاشوورییه‌کاندا
ناوی هاتووه. زه‌هاو زۆر قه‌وم و ده‌سه‌ڵاتداری گه‌وره و بچووکی به
خۆیه‌وه دیوه که، به پێی سه‌رچاوه‌کان به کورتی باسیان لێوه ده‌که‌ین.
لوو لوویی، ئه‌که‌دی ،گووتی به‌شێک له ماد، هه‌خامه‌نشی، ئه‌شکانی،
ساسانی و، پاشتریش کورد و عه‌ره‌ب له‌م شاره‌دا ژیاون و ده‌سه‌ڵاتداریان
کردووه.
ئه‌م ناوچه‌یه
له باری مێژووییه‌وه جێگای هێرش و په‌لاماری دراوسێیه‌کانی بووه و،
له لایه‌ن ئاشووری ، عه‌ره‌ب و داگیرکه‌رانی دیکه‌وه داگیر کراوه.
ئه‌م ناوچه‌یه
له سه‌ر ده‌می کۆنیشدا، یه‌کێ له رێگا سه‌ره‌کییه‌کانی پێوه‌ندی
نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بووه. ئه‌م جاده‌یه ئێرانی به ده‌شتایی
دوو ئاوان ده‌به‌سته‌وه. له سه‌رده‌می ماده‌کاندا، شاری بابلی به پایته‌خت
واته هگمه‌تانه ده‌به‌سته‌وه. له سه‌رده‌می سلووکیه‌کان رێگای هاتوچۆ
بۆ شاری سه‌د ده‌روازه یا دامغان بووه. له سه‌رده‌می ساسانیه‌کان
تیسفوونی به کرماشان ده‌به‌سته‌وه. رێگایه‌کی گرینگی بازه‌رگانی و
چه‌کداریش بووه.
به گوێره‌ی
سه‌رچاوه کۆنه‌کان سنووری جوگرافی زه‌هاو، له رۆژهه‌ڵاته‌وه کرن و
شائاباد، له باشووره‌وه ئیلام، له باکووره‌وه جوانڕۆ و سیروان و
له رۆژئاواوه‌شه‌وه هاو په‌ڕه‌ی به‌غدا بووه. ئه‌مڕۆش شا ڕێگای
نێوان کرماشان به‌غدایه و، له 190 کیلۆ میتری ئه‌م شاره (به‌غدا) هه‌ڵکه‌وتووه.
جیا له‌وانه‌ی
له سه‌ره‌وه باسمان کرد، پاش هاتنی ئیسلام رێگای هاتووچۆی حاجییه
ئێرانیه‌کان و ته‌واف چیه‌کانی که‌ربه‌ڵا و نه‌جه‌ف بووه. ئه‌م شاره
که ئاسه‌واری پادشا کۆنه‌کانی ئیمپراتۆری ئێرانی لێیه، له سه‌رده‌می
کۆن دا به ده‌روازه‌ی ئاسیا ناسرا بوو.
له سه‌رده‌می
ساسانیه‌کان دا سنووری رۆژئاوای کرماشان پارێزگای زه‌هاو" خوسره‌وشاد
فیرووز" بووه که، هاوینه هه‌واری شاکانی ساسانی بووه و، بۆ هه‌واخۆری
له مه‌داینه‌وه هاتوونه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه. حاج سه‌یاحی گه‌ڕۆک که
سه‌ردانی ناوچه‌ی کردووه ده‌نووسی: له سه‌ردمی ئه‌م ئیمپراتۆریه‌دا،
زه‌هاو شارێکی ئاوه‌دان و پڕ حه‌شیمه‌ت بوو.
له سه‌ر ده‌می
خه‌لیفه‌ی دووه‌می ئیسلام ئه‌م شاره پاش جه‌نگ و ماڵ وێرانی داگیر کرا.
پاش داگیر کرانیشی ئاوه‌دان ماوه‌ته‌وه‌و ناوه‌ندی بازه‌رگانی عه‌ره‌ب
و دانیشتوانی ناوچه بووه. له سه‌رده‌می مأموون خه‌لیفه‌ی عه‌باسی
ولایه‌تی جبال به چه‌ندین پارێزگا دابه‌ش ده‌بوو که، شاره گرینگه‌کانی
ئه‌مانه بوون: هه‌مه‌دان، دینه‌وه‌ر، کرماشان، ماسبزان، ئیسفه‌هان،
قوم کاشان، لوڕستان، که‌ره‌ج، قه‌زوێن، شاره‌زوور و شاری زه‌هاو.
زه‌هاو پاش داگیر
کرانی له لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه ئاوه‌دان ماوه‌ته‌وه. له
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی وه‌لیدی یه‌که‌م له ساڵی 90 تا 93ی کۆچیدا، ناوه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتداری و بازه‌رگانی بووه و، له‌م شاره‌دا پووڵ چاپ کراوه و،
نموونه‌ی له ده‌ست دا هه‌یه.
ئه‌حمه‌د ئه‌بی
یه‌عقووب دانه‌ری کتێبی ئه‌لبولدان ئاوا باسی زه‌هاو ده‌کا: حولوان
شارێکی به شکۆ و گه‌وره‌یه که، دانیشتوانی تێکه‌ڵاوێک له عه‌ره‌ب و
عه‌جه‌م و کورده. ئه‌م شاره له سه‌ر ده‌می ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ری کوڕی
خه‌تاب خه‌لیفه‌ی دووه‌می ئیسلام داگیر کراوه.
ئه‌و کاته
ره‌نگه له‌شکر و سوپایی و بازرگانه عه‌ره‌به‌کان له‌وێ جێگیر بووبن.
ئه‌مڕۆ ئه‌م شاره هه‌مووی کورده و، له ئێڵه‌کانی که‌ڵوڕ، جاف، گۆران
و... پێکهاتووه. له باری ئایینییه‌وه ئیسلام، ئه‌هلی حه‌ق و راده‌یه‌کی
که‌میش جووی تێدایه.
نه‌خشه‌ی چاپ
کراو له کتێبی مه‌ملووکی رۆژهه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌کاندا، له
باتی کوردستان ته‌نیا ناوی ویلایه‌تی کرماشان و شاره‌زوور نووسراوه
که ناوه‌نده‌که‌ی کرماشان بووه و، شاره به ناوبانگه‌کانی زه‌هاو،
که‌نگاوه‌ر، دینه‌وه‌ر، سه‌یار، بێستوون، واستام و شاره‌زوور بوونه.
له سه‌ر ده‌می
ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌کانی راشدین و ئه‌مه‌وی و عه‌باسی دا، هه‌تا کاتی
هێرشی مه‌غووله‌کان و گرتنی به‌غدا، عه‌ره‌به‌کان خاوه‌نی هیچ چه‌شنه
سیسته‌مێکی ئیداری سه‌ر به‌خۆ نه‌بوونه. بۆ به‌ڕێوه بردنی ناوچه‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتیان، ناچار بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له سیسته‌می
ئیداری سه‌رده‌می ساسانیه‌کان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. ئه‌م وڵاته به
سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێکی ئیداری دا دابه‌ش کرا بوون وه‌ک: جه‌زیره،
عێراقی عه‌ره‌ب... به‌ڕێز د. عه‌بدوڵڵا غه‌فوور له جوگرافیای کوردستان
ئه‌م هه‌رێمه‌ی به حولوان یا زه‌هاو ناو بردووه.
له ساڵی 1340ی
ز. کوردستان به سه‌ر سێ ویلایه‌ت دا دابه‌ش کرا بوو. ویلایه‌تی دیاربه‌کر
و ره‌بیعه، ویلایه‌تی عێراقی عه‌ره‌ب که خوزستان، زه‌هاو، خانه‌قین،
مه‌نده‌لی، قه‌سری شیرین و... له خۆ ده‌گرت. له سه‌رده‌می عه‌باسیه‌کان،
زه‌هاو یا حولوان سه‌ر به ناوه‌ندی حه‌وته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بووه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌کانی
لوی لسترنج له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می کۆچی دا، له سه‌رده‌می سولتان
سه‌نجه‌ری سه‌لجووقی، ویلایه‌تی جبال که سه‌ر به کرماشان بووه، جیای
کردووه‌ته‌وه و، ناوی ناوه کوردستان. سولتان سه‌نجه‌ر شا سوله‌یمانی
برارزای کردوه‌ته ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م ویلایه‌ته و، له 504 تا 506
کۆچی له‌وێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه. پاشان ناوه‌ندی ویلایه‌ته‌که‌یان بۆ
سولتان ئاوای کرماشان گواستووه‌ته‌وه. شاره به ناوبانگه‌کانی کوردستان
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، کرماشان، زه‌هاو، چه‌مچه‌ماڵ، ئینار، که‌نگاوه‌ر،
دینه‌وه‌ر، شاره‌زوور و به‌هار بووه.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری
حه‌سنه‌وییه‌کاندا زه‌هاو سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداری بنه‌ماڵه‌ی حه‌سنه‌وییه
بووه. پاش داگیرکرنی ئێران له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه،
یه‌که‌م حکوومه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له ناوچه‌ی شاره‌زوور، زه‌هاو و کرماشان
دامه‌زراندووه.
له سه‌رده‌می
به‌نوو ئوناز، زه‌هاو ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بووه.
شاره‌کانی کرماشان دینه‌وه‌ر، زه‌هاو، شاره‌زوور، بێڵه‌وار، خانه‌قی،
مه‌ندلی... له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا بوونه و،
سنووره‌کانیان له باکووره‌وه ده‌گه‌یشته زه‌نجان و کوردستان، له
رۆژهه‌ڵاته‌وه به هه‌مه‌دان و نه‌هاوه‌ند، له باشووره‌وه به‌شێک له
لوڕستان و پێشکۆ واته ئیلامی ئێستا، له رۆژ ئاواشه‌وه شاره‌زوور
سه‌ر به حکوومه‌تی زه‌هاو بووه.
زه‌هاو له ساڵی
1806 له لایه‌ن شازاده‌کانی قاجاره‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیرا و،
که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه. ئه‌م هه‌رێمه چه‌ندین جار له
نێوانیان ئێران و عوسمانی دا ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی کردووه. زه‌هاو
تا به‌ر له دابه‌ش بوونی له نێوان دوو ئیمپراتۆری ئێران و عوسمانی
له ساڵی ... یه‌کێ له سنجاق "پاشا نشینه‌کانی" سه‌ر به ویلایه‌تی
به‌غدا بووه که، شاری زه‌هاو، قه‌سر و خانه‌قین، مه‌نه‌لی، به‌دره،
جه‌سان و، قۆره‌توو،.. له خۆ گرتبوو.
تئودر نولدکه
له‌و باوه‌ڕه‌دایه که، شاری حولوان یا سه‌رپێڵی زه‌هاو، به
فه‌رمانی قوبادی یه‌که‌م پادشای ساسانی بونیاد نراوه. له‌م
ناوچه‌یه‌دا زۆر ئاسه‌واری کۆنی شارستانیه‌ته جیا جیاکانی لێیه.
هه‌رێمی جوگرافی
زه‌هاو، به هۆی جه‌نگ و په‌لاماردانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداره ناوخۆیی و
بێگانه‌کانه‌وه، هه‌میشه له گۆڕاندا بووه. ورده ورده به‌رته‌سک
کراوه‌ته، تا سه‌رنجام ئێران و عوسمانی دوو له‌تیان کرد و له نێوان
خۆیاندا دابه‌شیان کرد. به‌وه‌شه نه‌وه‌ستان و، له سه‌رده‌می
په‌هله‌وی بوو به شارۆچکه‌یه‌ک و ئه‌م دوایانه‌ش دوو ناوچه‌ی
سه‌رقه‌ڵاو جه‌یرانیان لێ دابڕی و، زۆر ناوچه‌ی دیکه‌ش که‌وتنه سه‌ر
شار و ناوچه‌کانی دیکه. به‌شه‌که‌ی عوسمانیش ئه‌مڕۆ سه‌ر به عیراقه و
پاش ئاش به‌تاڵی 1975ی شۆڕشی کوردستانی عێراق، هه‌ر له به‌مۆوه تا
مه‌یدان و قۆره‌تۆ تا نزیک خانه‌قین، به‌دره و جه‌سان و.. هه‌موو
گونده‌کانی چۆڵ کرا و، دانیشتوانی گوێزرانه‌وه بۆ باشووری عێراق، یا
ئاواره‌ی ئێران بوون و له جێگایان عه‌ره‌بیان نیشته‌جێ کرد. ئه‌م
ناوچه‌یه له ساڵی 991دا که‌وته‌وه ده‌ستی کورد و،جاری دووه‌م ساڵی
2003ی زایینی به رووخانی رێژیمی به‌عس گه‌ڕوایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
کورد و هه‌رێمی کوردستان.